توركیا بۆردومانی باشوری كۆبانێی كردو منداڵێك شەهید بو
  2025-03-10       151       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندێكی باشوری كۆبانێ، منداڵێك شەهید بو و دو منداڵی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، سوپای توركیا بە درۆنی سنوری گوندێكی لە باشوری كۆبانێ بۆردومان كردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەنجامی بۆردومانەكە، منداڵێكی 13 ساڵان بە ناوی "فەواز مستەفا ئیبراهیم" شەهید بوەو دو منداڵی دیكەی برینداربون كە تەمەنیان 9 ساڵان و 13 ساڵانە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×