وەزیری نەوتی عێراق: دەستكرا بە رێكارەكانی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ
  2025-02-03        

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستكرا بە رێكارەكانی رادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ.

ئاوێنە: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمشەو دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق، وتوشیەتی، وەزارەتەكەیان نوسراوی رەسمی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردوە بۆ ئەوەی نەوت بەشێوەیەكی یاسایی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت.

جەختیشی كردەوە لەسەر توانای حكومەتی فیدراڵ بۆ وەرگرتنی بەرهەمە نەوتییەكانی هەرێم و هەناردەكردنیان لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی، هەندێك رێكار هەن لەگەڵ حكومەتی توركیا دەگیرێنەبەر بۆ ئامادەكردنی هێڵی بۆری نەوتی عێراق-توركیا بۆ هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.

حەیان عەبدولغەنی وتیشی، هەرێمی كوردستان رۆژانە لانیكەم 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەكات بۆ ئەوەی لەڕێگەی بۆرییەوە هەناردە بكرێت.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو قەرزانەی لەسەر هەرێمی كوردستانن لەنێوان هەردولا رێككەوتنیان لەسەر دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×