پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم، لەسەر پێدانی 12 مووچە بەو فەرمانبەرانە رێککەوتوون، کە خانەنشین دەکرێن دەشڵێت، “ئەو خانەنشنینانەی 25 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەبێت 18 مووچەیان پێ دەدرێت”.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی وتووە: لە کۆبوونەوەکانی شاندی دارایی هەرێم و دارایی عێراق بڕیار دراوە، 18 مووچە بەو خانەنشینانەی هەرێمی کوردستان بدرێت، کە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی فیدڕاڵی دەیانگرێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ڕوونیشی کردەوە، 12 مووچەکە لەلایەن دارایی فیدڕاڵ خەرجدەکرێت و مەرجی خۆی هەیە و دەبێت فەرمانبەرەکە زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتی هەبێت و شەش مووچەکەش لەلایەن فەرمانگەکان خەرج بکرێت.