باره‌گاى بارزانى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
  2025-02-03        

بارەگای بارزانی ڕەتیدەکاتەوە مه‌سعود بارزانى دژایەتیی خۆی بۆ دانانەوەی سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندبێت، ده‌شڵێت:"بارزانى له‌هیچ كوێیه‌ك قسه‌ى واى نه‌كردوه‌".

ئاوێنە: بارەگای بارزانی لەڕاگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت:"لەچەند پێگەیەکی میدیایی‌و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی مه‌سعود بارزانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایە بارزانی دژی دوبارە دانانەوەی محەمەد شیاع سودانییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ باره‌گاى بارزانى جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "لێرەوە ڕایدەگەیه‌نین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییەو دورە لەڕاستییه‌وه‌، ئامانجیش لەبڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوەو کەشە ئیجابیەیە کە لەپەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی عێراقی فیدراڵ هاتوەتە ئاراوه‌".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×