بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر
  2025-02-02       310       

ئێوراەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت، زیان بە كێڵگەكەو كۆمپانیای دانەغاز نەگەیشتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، کاتژمێر (7:05)ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز بگەیەنرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییەو هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×