بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، بە درۆنی خۆكوژ لە ناوچەی بەشیرەوە هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ و درۆنەكەش لەلایەن "گروپە میلیشیاو یاساشكێنەكانەوە" ئاڕاستە كراوە.
ئاوێنە: بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە کاتژمێر 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنوری چەمچەماڵ."
وتوشیەتی"بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوەو لەلایەن گروپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە."
جەختیشی كردۆتەوە كە "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبو و کێڵگەکەو کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون."
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر
لە کاتژمێر 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنوری چەمچەماڵ.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گروپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.
دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بەوردی بەدواداچون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکەن و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت.