كۆمپانیای ئای كیۆ رایدەگەیەنێت، هیچ چالاكییەكی نایاساییان ئەنجام نەداوەو لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەخراونەتە لیستی رەش و هیچ پارەیەكیش قەرزار نین.
ئاوێنە: کۆمپانیای ئای کیو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو تۆمەتانەی لە میدیادا دراونەتە پاڵمان راست نین رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمەتانەوەن".
وتوشیەتی"ئای کیو و هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی هەرگیز هیچ چالاکییەکی نایاساییان ئەنجامنەداوە و هیچ گرێبەستێکی نوێمان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزا نەکردوە و هیچ پارەیەکمان وەرنەگرتوە."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئای کیو مۆڵەتی وەبەرهێنانی ژێرخانی پێدراوە لە ساڵی 2010، سەبارەت بە گرێبەستی ترانزێت".
وتوشیەتی "ئای كیو نێتۆركس لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە لیستی رەشەوە و هیچ بڕە پارەیەک قەرزدار نییە."