ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بە پەسەندكردنی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەڵێن دەدات، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خەرجییە سەروەرییەكان بۆ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت قەرەبوبكاتەوە.
ئاوێنە: ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی مادەی (١٢/دوەم/ج) لە یاسای بودجەی سێقۆڵی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣)، بۆ ئەوەی ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:
1- وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەڵێن دەدات حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە خەرجییە سەروەرییەکان بۆ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە قەرەبو بکاتەوە، بۆ ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت، یان وەزارەتی فیدراڵی لە… نەوت بەپێی بڕگەکانی (ئە) و (ب)ی ئەم بڕگەیە، بەمەرجێک تێچوی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا حیسابی بۆ بکرێت، لەلایەن دەزگایەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمەستنیشانی دەکات ، لە ماوەی (٦٠) ڕۆژدا لە چونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە، و لە ئەگەری ناکۆکی لە ماوەی ئەو ماوەیەی پێشودا، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی ئەو دەستەی ڕاوێژکاریە دیاری دەکات.
2- ئەو ڕاوێژکارییەی لە بڕگەی پێشودا ئاماژەی پێکراوە، تێچوی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی پێشکەش بە وەزارەتەکانی نەوت و وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و بۆ مەبەستی ئەم یاسایە پەسەند دەکرێت، و حیسابکردنی قەرەبوی پێشو دەبێت لەسەر بنەمای تێچوی پێشو بۆ هەر بەرمیلێک کەڕەتی ژمارەی بەرمیلەکانی وەرگیراو بەپێی بڕگەکانی (ئەلف) و (ب)، لەم بڕگەیە، و وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە پارانە دەدات بە حکومەتی هەرێم.
3- دەستبەجێ دەست بە گەیاندنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەپێی بڕگەی (ئەلف) و (ب)ی ئەم بڕگەیە،و قەرەبوی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەشێوەی سولفە، بە تێکڕای (١٦) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە دواتر چارەسەر دەكرێت دوای تەواوبونی كاری راوێژكاری تەكنیكی تایبەتمەند كە لەسەرەوە باسكراوە لەسەر بنەمای پێشتر گرتنەوە لە بەرواری دەستكردن بە رادەستكردنی نەوت بە گوێرەی ئەم هەموارە.