وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵەیە رەتدەکاتەوە کە گوایە ئامادەی کۆبونەوەکانی نێوان شاندەکەی هەرێم و بەغدا نەبووە، لەبارەی مووچەی هەرێمیشەوە وەزارەتەکە راشیگەیاندووە "دوای كۆبونەوەكە تەیف سامی جەختی لەسەر پێویستیی بەستنی کۆبونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی کردەوە بۆ وردبینیکردن و دڵنیابون لە لیستەکان و تێچوی ساڵانە و مانگانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست بە خێراترین کات".
ئاوێنە: ئەمشەو لەمیانی راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆیەکی رەتکردەوە و ئاشکرایکرد "ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتییان بەپێی ڕێكاره یاسایی و داراییه‌كان".
ته‌یف سامی لەدوای كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ شاندەكەی هەرێم به پێویستی زانیوه؛ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌وپه‌ڕی تواناوه وردبینی لە لیستەکان، تێچوی ساڵانە، مانگانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست بە خێراترین کات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتیی ته‌یف سامی له به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا دره‌نگانی ئێواره له كۆبونه‌وه‌دابون به‌مه‌به‌ستی وردبینی له زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی، گرێبه‌سته‌كان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست خه‌رجبكرێت.