دەسەڵاتی دادوەری سوید، ئەو پێنج كەسەی ئازاد كرد كە بە تۆمەتی كوشتنی سهلوان مۆمیكا، ئهو گهنجه عێراقیهی چەند جارێک قورئانی سوتاند، دەستگیركرابون. داواكاری گشتیش دەڵێت، "هیچ هۆکارێکم نییە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بە دەستبەسەركراوی بهێڵمەوە"
ئاوێنە: دەسەڵاتی دادوەری سوید، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەو پێنج كەسەی ئازاد كردوە كە بە تۆمەتی كوشتنی سهلوان مۆمیكا، ئهو گهنجه عێراقیهی چەند جارێک قورئانی سوتاند دەستگیركرابون.
لایخۆیەوە راسموس ئەومان، داواکاری گشتی سوید ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەڵگە و گومانەکان لاواز بون و چیتر هیچ هۆکارێکم نییە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بە دەستبەسەركراوی بهێڵمەوە".
دەشڵێت، "بەڵگە و گومانەکان بەتەواوی ڕەت نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
سهلوان مۆمیكا، گەنجێكی تەمەن 38 ساڵانی عێراقیە و لە سوید پەنابەربو، دوێنی پێنج شەممە میدیاكانی سوید بڵاویانكردەوە، ئهو گهنجه لە شوقەکەی خۆی تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە. سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند، "کوشتنەکەی پەیوەندی بە زلهێزێکی بیانییەوە هەیە".
سەلوان مۆمیکا، ناوی تهواوی سەلوان سەباح مەتی مۆمیکایە، ساڵی 1986 لە شارۆچکەی حەمدانییە (قەرەقوش)ی زۆرینە کریستیاننشینی سەر بە پارێزگای نەینەوا لە دایکبوە و چەند ساڵێکە لە هاوژینەکەی جیا بوەتەوە.
سەلوان مۆمیکا لەلایەن دادگاكانی عێراقهوه داواكراوه و لهلایهن حكومهتی عێراقهوه داوا له سوید كراوه كه ڕادهستیان بكرێتهوه، دوای ئهوه لهماوهی چهند ساڵی ڕابردودا چهند جارێك قورئانی پیرۆزی سوتاند.
ساڵی ڕابردو داوای مافی پەنابەری لە نەرویج کرد، چونکە دەوترێت حکومەتی سوید ڕەتیکردوهتەوە پارێزگاری لێبکات لە بەرامبەر توندڕەوەكان.