ئومێد سەباح و تەیف سامی دژی یەک قسە دەکەن
  2025-01-31       752       

ئومێد سەباح ئەندامی وەفدی هەرێم لەبەغداد بە تەیف سامی راگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك رازی نین لقی بانكی رەشید لە سلێمانی بكرێتەوەو ژمارە حیسابی فەرمانبەرانیش نادەین.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەکان لە زاری ئەندامێكی وەفدی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان هەولێر و بەغداد بڵاویان کردەوە:  لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی سبەی لیست و خشتەی مانگی یەك بنێرن ئەگەر كێشەی نەبوو ئەوا بۆ یەكشەم تەمویلی موچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەین.

لەكاتی كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی بە وەفدی هەرێمی وتووە ژمارەی بانكی (حساب بانكی) فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرن بالامان بێت، ئەو ژمارە بانكیانەی بە "هەژماری من" كراوە بەڵام ئومێد سەباح رەتی كردووەتەوە ئەو ژمارە بانكیە بدەن وتوویەتی ئەوە پەیوەستە بە وەزارەتی دارایی هەرێمەوەو تەنیا دەبێت لای ئەوان بێت، تەیف سامی وتوویەتی بەپێی یاسا دەبێت لای وەزارەتی دارایی عێراق هەبێت. 

تەیف سامی ئاماژەی بەوەكردووە كە لە سلێمانیەوە داواكراوە بۆ كردنەوەی لقی بانكی رەشید ، ئومێد سەباح بە توندی وەڵامی داوەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك حكومەتی هەرێم رازی نیە بە كردنەوەی لقی بانكی رەشید و رافیدەین، لەسەر ئەوپرسە موناقەشە لە نێوان ئومێد سەباح و ئامانج رەحیم درووست بوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×