بهگوێرهى دیوانی وەقفی سوننی، ڕۆژی هەینی داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبانه، شارهزایهكى كهشناسى عێراقیش ڕایدهگهیهنێت، "بەمەش یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەكەوێتە سەرەتای مانگی ئادارەوە".
ئاوێنە: دیوانی وەقفی سوننی ڕایگەیاندوه، سبەینێ هەینی 31ی کانونی دوەمی 2025، یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان دەبێت بۆ ساڵی 1446ی كۆچی.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقیش ڕایگەیاندوه، بەدیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان، یەكەم ڕۆژی مانگی دواتریش كە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، دەردەكەوێت.
وتوشیهتى:"كەواتە ڕۆژی 1ی ئادار، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت".