فەرماندەیەکی باڵای سەربازی لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە
  2025-01-29       649       

سەرکردە شیعەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەیانەوێت ژمارەیەک لە فەرماندەی گروپە چەکدارەکان وەک سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بگۆڕن.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی پێگەی شەفەق نیوز، لەپێناو خۆگونجاندنیان لەگەڵ ئەجێنداکانی حکومەتی عێراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتوون کە ژمارەیەک لە سەرۆکی هێزە چەکدارەکان بگۆڕن، کە گرنگترینیان فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی "حەشدی شەعبی"یە.

لەلایەن سەکردەکانی هەماهەنگییەوە، لەوانە نوری مالکی، سەرۆکی حیزبی دەعوە، ژمارەیەک کاندید پێشنیازکراون. بەپێی سەرچاوەکەی شەفەق، مالکی کار دەکات بۆ دانانی کەسی نزیک لە خۆی وەکو سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

دوای کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریکاوە، لە ٢٠١٧، فالح فەیاز لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، وەکو سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دیاریکرا، لەو کاتەوە لەو پۆستەدا بەردەوامە.

ئەم هەوڵانەی عێراق دوای فشارەکانی ئەمەریکا و هێرشەکانی ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دێت بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لەنێویاندا حەشدی شەعبی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×