جۆ ویڵسن، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان رایگەیاند، بەهۆی لێخۆشبونی ئەمریكاوە، عێراق ساڵانە 10 ملیار دۆلار بۆ ئێران دەنێرێت بۆ كڕینی كارەباو غاز. دەشڵێت، ترەمپ ئەم بابەتە راست دەكاتەوە.
ئاوێنە: جۆ ویڵسن، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس وتویەتی، عێراق بەردەوامە لە ناردنی 10 ملیار دۆلاری ساڵانە بۆ ئێران لەپای كۆڕینی غاز و كارەبا ئەوەش بەهۆی لێخۆشبونی لە عێراق لەبارەی سزاكانی سەر ئێران.
وتوشیەتی، ئەم بابەتە رژێمی ئێران بەهێز دەكات و عێراقیش لەژێر ركێفی ئێراندا دەهێڵێتەوەو دەبێت ئەو لێخۆشبونە هەڵوەشێندرێتەوەو عێراق لە وڵاتانی عەرەبی وزە بەدەستبهێنێت.
جەختیشی كردۆتەوە كە ترەمپ ئەم بابەتە راست دەكاتەوە.