وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
  2025-01-29       702       

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردەوە، بە پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین، هەر وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ وەزارەتەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و پارێزگاکانی دیکە دەکەین، دەشڵێن، دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، چونکە ئێمە ساڵێک زیاترە داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکەین.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە، بە پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین، هەر وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ وەزارەتەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و پارێزگاکانی دیکە دەکەین.

دەشڵێن، دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، چونکە ئێمە ساڵێک زیاترە داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکەین.

وەزارەتى دارایی عێراق لەبارەى هۆکارى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، هۆکارى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم پەیوەندى بە جیا نەکردنەوەى ناوى ئەو فەرمانبەرانەوە هەیە کە خانەنشین بوون.

باس لەوەشكراوە، تەوتین مەرجى سەرەکییە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا هەرێمى کوردستان هیچ داتایەکى تایبەت بە تەوتینى مووچەى فەرمانبەرانى رادەست نەکردووین، لە سەرجەم بانکەکان نەک تەنها لە بانکى حکومییەوە ئەویش بەپێی بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى کە فەرمانبەرانى هەرێم وەک فەرمانبەرانى دیکەى دەوڵەت هەژمار کردووە و وەزارەتەکەشمان پێوەى پابەندە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو هەروەها مانگی ١ـی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیاری نەكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×