سامانە سروشتییەكان: بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی عێراق گرێبەستەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان یاسایین
  2025-01-30       262       

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، دادگای پێداچونەوەی عێراق بڕیاریدا بەوەی كە گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت و غاز یاسایین.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانەلێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بڕیارەکانی دادگای کەرخ، کە دوابەدوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچوبو، دادگای کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لەچەندین جار دادبینی لەبەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی پێشوی خۆی دا.

وتوشیەتی، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ دوبارە تانەی لە بڕیارەکان دا بەڵام دادگای پێداچونەوەی عێراق بڕیاری دایەوە بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرخ، بەمەش لە ڕوی یاساییەوە یەکلابوەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارا و دروست و یاسایین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×