فەرمانبەرانی ناڕازیی: تا وەڵاممان نەدرێتەوە بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی
  2025-01-30       231       

فەرمانبەرانی ناڕازیی دژی دواكەوتن و پاشەكەوتكردنی مووچەكانیان لە شاری سلێمانی لەبەردەم ڕێكخراوی نەتەوە یەگرتووەكان (یو ئێن) خێمەیان هەڵداوە، بەشێكیان مانیان لە خواردن گرتووە و وەك خۆیان دەڵێن، تاكوو وەڵامان نەدرێتەوە لێرە ناڕۆین و خێمەكانمان لانادەین و بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.

ئاوێنه‌: ژیان حسێن فەرمانبەرێكی ناڕازییە سەبارەت بە هەڵدانی خێمە و گردبوونەوەیان لە بەردەم ڕێكخراوی نەتەوە یەگرتووەكان (یو ئێن) و داواكارییەكانیان، لە  كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاكوو وەڵامان نەدرێتەوە لێرە ناڕۆین و خێمەكانمان لانادەین و بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.

لە كۆتایدا ئەو فەرمانبەرە ناڕازییە وتی، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەرامبەر داواكارییەكانمان وەڵامی جدیان هەبێت.

جێگای ئاماژەیە، ماوەی سێ ڕۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی خێمەیان لەبەردەم ڕێكخراوی نەتەوەیەگرتووەكان هەڵداوە، بەشێك لە مامۆستاكان بەهۆی مانگرتنیان لە خواردن دۆخی تەندرووستسان باش نییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×