وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران پشتیوانی لە سەقامگیری و یەكپارچەیی خاكی سووریا دەكات، پشتیوانی هەر حكومەتێك دەكەن، كە لەلایەن گەلی سووریاوە پەسەند بكرێت.
ئاوێنە: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دۆخی سووریا و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە و فەڵەستین، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.
عەباس عێراقچی دەڵێت: ئێران پشتیوانی لە هەر حكومەتێك دەكات، كە لەلایەن گەلی سووریاوە پەسەند بكرێت، هەروەها تاران پشتیوانی لە سەقامگیری و یەكپارچەیی خاكی سووریا دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، پیرۆزبای سەركەوتن لەگەلی فەڵەستین دەكەین لە غەزە، هەروەها ئۆپەراسیۆنی ئەقسا دۆزی فەڵەستینی زیندووكردەوە، هەروەها تاران ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی گەلی فەڵەستین لە غەزە، بە بۆنەی سەركەوتن و گەڕانەوەی دیلەكان.
جێگەی ئاماژەیە، ئێران یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە لەڕێگەی گرووپەكانییەوە دەستێوەردانێکی باڵای لە كاروباری ناوخۆیی سووریا و غەزەدا دەكرد، بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ئەو دەسەڵاتانەی نەما.