بزوتنەوەی حەماس كوژرانی محەمەد زەیف، فەرماندەی دەستەی ئەركانی كەتیبەكانی قەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەكەی پشتڕاستكردەوە لەگەڵ راگەیاندنی كوژرانی چەند فەرماندەیەكی یدكەدا.
ئاوێنە: ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، محەمەد زەیف، فەرماندەی دەستەی ئەركانی كەتیبەكانی قەسام كوژراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لە مانگی ئابی ساڵی رابردو، سوپای ئیسرائیل كوژرانی محەمەد زەیف، فەرماندەی كەتیبەكانی حەماسی راگەیاندو وتی، لە بۆردومانێكی ئاسمانی هێزەكانیاندا بۆ سەر ناوچەی مەواسی لە سنوری خان یونس لە مانگی حەوتدا كوژراوە.
لێرە كلیك بكە بزانە محەمەد زەیف كێیە؟
وتەبێژەكەی حەماس لەگەڵ ئەوەش كوژرانی چەند فەرماندەیەكی دیكەی كەتیبەكانی قەسامی پشتڕاستكردۆتەوە لەوانە مەروان عیسا، جێگری فەرماندەی ئەركانی كەتیبەكانی قەسام، غازی ئەبو تەماعە، فەرماندەی بەشی چەك و خزمەتگوزارییەكانی شەڕ، رائید سابیت، فەرماندەی بەشی هێزە مرۆییەكان رافیع سەلامە، فەرماندەی لیوای خان یونس، ئەحمەد غەندور، فەرماندەی لیوای باكور و ئەیمەن نوفەل، فەرماندەی لیوای ناوەڕاست.