دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، وەزارەتەکان ڕاسپێردراون بۆ دامەزراندنی بەندیخانە بۆ گرتنی ٣٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی، دەشڵێت، ئەو دامەزراوەیە بۆ دەستگیرکردنی خراپترین تاوانبارانی بیانی نایاسایی بەکار دەهێنرێت.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کۆچبەرانی نایاسیی لە وڵاتەکەیدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو، وەزارەتی بەرگری و پنتاگۆن و وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ڕاسپێردراون بۆ دامەزراندنی بەندیخانە بۆ گرتنی ٣٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دامەزراوەیە بۆ دەستگیرکردنی خراپترین تاوانبارانی بیانی نایاسایی، کە هەڕەشە لە خەڵکی ئەمەریکا دەکەن بەکاردەهێنرێت.
جێگای ئاماژەیە، لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، دۆناڵد ترەمپ چەند جارێک جەختی لەسەر شەڕی دژی کۆچبەری نایاسایی کردەوە، هەروەها وتویەتی، كۆچبەرانی نایاسای دەگوازرێنەوە، بۆ بنکەی دەریایی ئەمەریکا لە کەنداوی گوانتانامۆی کوبا كە سەنتەرێکی کۆچبەرانی تێدایە.