لەترسی گردبونەوە ئاسایشی پارتى نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی دەستگیركرد
  2025-02-02       285       

وەك ئەوەی لە ئەكاونتە رەسمییەكەیەوە بڵاوكراوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

ئاوێنە: دەستگیركردنەكە بەر لەو خۆپیشاندانە دێت كە بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر و دهۆك ئەنجامیبدەن و، لە هەفتەی رابردووەوە لەلایەن نوێنەری مامۆستایانەوە بانگەشە و ئامادەكاری بۆ كرابوو.

وەك ئەوەی پێشتر مامۆستا عەلی رەئوف بڵاویكردەوە، بڕیاربوو كاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكە تایبەت بە داواكردنی مووچە و مافەكانی مووچەخۆران لە هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و لە دهۆك لە بەردەم پەروەردەی گشتیی شارەكە بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×