داواكارییەكانی مامۆستایانی مانگرتو گەیەندرانە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
  2025-02-02       352       

داواكارییەكانی مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی لە یاداشتێكدا گەیەندرانە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق. 35 پەرلەمانتاری عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ داواكارییەكان دەربڕیوەو ئیمزای یاداشتەكەیان كردوە.

ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "داواکاری مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانیمان گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق."

داواكارییەكان پێكدێن لە:

-پەلەكردن لە خەرجكردنی موچەی مانگەكانی 12ی ساڵی رابردو و موچەی مانگی 1ی ئەمساڵ بەیەكەوە.

-تەوتینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان.

-كردنەوەی لقی بانكەكانی رافیدەین و رەشید لە پارێزگاكانی هەرێم.

-تەرخانكردنی بەشێك لە بودجەی گشتی بۆ خەرجكردنی موچە پاشەكەوتكراوەكانی موچەخۆرانی هەرێم.

-دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

-دورخستنەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە پرسە سیاسییەكان.

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×