كۆمەڵی دادگەری لێدوانێكی ئەم دواییەی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارە خۆسەری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، بە "هاوسۆزی" بۆ ئیسرائیل ناوەدەبات و دەڵێت، "هاوسۆزی و په‌یوه‌ندی" لەگەڵ ئیسرائیل "هیچ خزمه‌تێك به ناوبانگ و دۆزی گه‌لی كورد لە ناوچه‌كه‌دا ناکات."
ئاوێنە: محەمەد حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، رونكردنەوەیەكی لەبارەی هەندێك لێدوانی بەپرسانی رۆژئاوا بەتایبەت لێدوانێكی ئەم دواییەی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بۆ رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی، بڵاوكردۆتەوە.
ئیلهام ئەحمەد چەند رۆژێك لەمەوبەر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی رایگەیاند"قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بەوەیە كە هەموان لەوە تێبگەن كە بەبێ رۆڵی ئیسرائیل و گەلی جولەكە، هیچ چارەسەرێكی دیموكراسییانە لەناوچەكە رونادات." ئەو بەرپرسەی رۆژاڤا وتیشی"ئاسایشی ناوچە سنورییەكانی سوریا، پێویستی بە بەشداری هەموانە بۆ چارەسەر، ئیسرائیلیش یەكێكە لە لایەنەكان لەم بابەتەداو رۆڵی ئیسرائیل لەم روەوە زۆر گرنگە، بۆیە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل لەم كاتەدا زۆر گرنگە."
وتەبێژی كۆمەڵ لە رونكردنەوەكەیدا لەوبارەیەوە وتویەتی"هه‌ندێك لێدوانی په‌رپرسانی كوردانی ڕۆژئاوا، به ده‌ربڕینی سۆز بۆ قه‌واره‌ی زایۆنیزم و پێشوازی له ڕۆڵی قه‌واره‌ی زایۆنی له سوریا و ناوچه‌كه، جێی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه."
محەمەد حەكیم وتوشیەتی"سه‌یره، پاش ئه‌و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه كرا، له نێو كورددا هه‌بێ سۆزی بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه هه‌بێ كه ئێستا له هه‌مو جیهاندا له‌كه‌دار بوه، دوا لێدوانی (خاتو ئیلهام ئه‌حمه‌د) له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی قه‌واره‌كه، به ئاشكرا باسی ئەو هاوسۆزییەی كردوە."
وتەبێژەكەی كۆمەڵ وتوشیەتی"ئه‌و هاوسۆزی و په‌یوه‌ندییه‌ی داوا ده‌كرێ، هیچ خزمه‌تێك به ناوبانگ و دۆزی گه‌لی كورد له جیهانی ئیسلامی و ناوچه‌كه‌دا ناکات."
دەقی رونكردنەوەكەی وتەبێژی كۆمەڵ:
هه‌ندێك لێدوانی په‌رپرسانی كوردانی ڕۆژئاوا، به ده‌ربڕینی سۆز بۆ قه‌واره‌ی زایۆنیزم و پێشوازی له ڕۆڵی قه‌واره‌ی زایۆنی له سووریا و ناوچه‌كه، جێی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه.. سه‌یره، پاش ئه‌و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه كرا، له نێو كوردا هه‌بێ سۆزی بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه هه‌بێ كه ئێستا له هه‌موو جیهاندا له‌كه‌دار بووه، دوا لێدوانی (خاتوو ئیلهام ئه‌حمه‌د) له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی قه‌واره‌كه، به ئاشكرا باسی ئەو هاوسۆزییەی كردووه.
ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هاوسۆزی و په‌یوه‌ندییه‌ی داوا ده‌كرێ، هیچ خزمه‌تێك به ناوبانگ و دۆزی گه‌لی كورد له جیهانی ئیسلامی و ناوچه‌كه‌دا ناکات.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان
3ـی شوباتی 2025ـی زاینی