محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەغدا كۆبونەوە و باسیان لە چەند بابەتێك كرد، لەوانە، پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجەو پێكهێنانی حكومەتی هەرێم.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ دوشەممە لە بەغدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی كردوە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە چەند بابەتێكی جێی بەرپرسیارێتی هاوبەشی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی عێراق كراوە ئەوەش لەبەر رۆشنایی پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە، بەشێوەیەك كە بواری هاریكاریی دامەزراوەیی نێوان هەردولا فراوانتر دەكات و دەرفەتی چارەسەركردنی كۆسپە ئیدارییە هاوبەشەكان دەڕەخسێنێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سودانی جەختی لە پشتیوانی حكومەتی عێراق كردۆتەوە بۆ گفتوگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و گرنگی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لەژێر رۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە مانگی 10ی ساڵی رابردو بەڕێوەچو.