نێچیرڤان بارزانی بۆ مانگرتوانی سلێمانی: پەیامەكەتان گەیشت و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن
  2025-02-03        

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو بۆ چارەسەری كێشەی موچە داوایەكی رەوایەو پشتگیریی لێ دەكەین. دەشڵێت، پەیام و داواكارییەكەتان بەتەواوی گەیشت، داواتان لێدەكەم رەچاوی تەندروستیتان بكەن و دەست لە مانگرتن هەڵبگرن.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، پەیامێكی ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو لە سلێمانی كردو وتی"له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتو ده‌كه‌م كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه‌، مانيان له‌ خواردن گرتوه‌. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه‌و هه‌مومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين."

ئاماژەی بەوەشداوە "بۆ ئه‌م‌ مه‌به‌سته‌، ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى هه‌ردولا و به‌ هاوكاريى لايه‌نه‌ په‌يونديداره‌كان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ندكراو ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی‌ موچه‌و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌."

نێچیرڤان بارزانی وتوشیەتی"په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و موچه‌خۆران به‌گشتی، به‌ته‌واوى به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان گه‌يشتوه‌، بۆيه‌ داوايان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌مو لايه‌ك دڵنياده‌كه‌ينه‌وه‌ که‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×