سودانی: حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوت بەخێرایی كار بە هەمواری یاسای بودجە بكەن
  2025-02-02        

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە هەنگاوێكی "بەرپرسانە" ناودەبات و داواش لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەكات، بەخێرایی دەستبكەن بە كاركردن بە هەموارەكە.

ئاوێنە: باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ هەنگاوە بەرپرسانەو بونیادنەرەكەی پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە لەسەر بنەمای دەقی ئەو هەموارەی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردرابو.

جەختیشی كردۆتەوە كە پەسەندكردنی هەموارەكە، جەختكردنەوەیە لەسەر ئەو سەقامگیرییە سیاسی و حاڵەتی لێكتێگەیشتنەی كە ئەم قۆناغەی پێ دەناسرێتەوەو هەروەها رەنگدانەوەی هەماهەنگی باڵای نێوان حكومەت و پەرلەمانەوە بۆ پێكەوە كاركردن لەپێناو بەردەوامیی رەوڕەوی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەو چاكسازی.

باسم عەوادی وتوشیەتی، پاڵپشت بە هەموارەكە، سەرۆك وەزیران داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەكات خێرا دەستبكەن بە كاركردن بە هەموارەكە لەپێناو باشترین وەبەرهێنان لە سامانە سرشوتییەكاندا بەتایبەت سامانی نەوت، بۆ ئەوەی ئەم سامانە ببێتە فاكتەرێك بۆ پشتیوانی سەقامگیری و پاڵنەرێك بۆ جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەی زیاتر بۆ بەدیهێنانی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×