2025-02-02     
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایده‌كات، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق‌و مادەی تایبەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆده‌بێتەوە.
ئاوێنە: مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكرد، دەیانەوێت هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتوە تێپەڕێنن.
31ـی مانگی ڕابردوو، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبووەوە، دوای کۆبونەوەش ڕێککەوتن لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 30ی كانونی دوه‌می 2025، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه کە چوار بڕگە دەبێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌می تایبه‌تە به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵییە بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024و 2025ی ژماره 13ی ساڵی 2023.
هه‌روه‌ها بڕگه‌ی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه په‌یوه‌سته به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بنه‌ماكانی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و پله زانستییه‌كان، ژماره 20ی ساڵی 2020.
په‌رله‌مانی عێراق له‌بڕگه‌ی سێیه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر چەند ڕاسپاردەیەکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌دات.
بڕگه‌ی چواره‌می دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌گفتوگۆو خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می پڕۆژه‌یاسای خوێندنی باڵا له‌زانكۆ ناحكومییه‌كاندا.
ڕۆژی چوارشەممە 29ی کانونی دوەمی 2025، کۆبونەوەی محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه، سەرۆک وەزیران، داوای لەسەرۆک فراکسیۆنەکان کردوە دەنگ لەسەر ئەو هەموارە بدەن کە ئێستا لەپەرلەمانەو تەنها دەنگدانی ماوە تاوەکو دوبارە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
به‌وته‌ى سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، "لەکۆبونەوەکەدا لێکگەشتنێکی گشتیی پەسەندکراوە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بەدوبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان".