بانكی رافیدەین رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی دوی خانەنشینان دەكەن.
ئاوێنە: بانكی رافیدەین، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دەستكرا بە دابەشكردنی موچەی مانگی دوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هەر خانەنشینێك كورتەنامەی پێدەگات لە هەر شوێنێك بێت دەتوانێت بچێت بۆ وەرگرتنی موچەكەی.
ئەوەش لەكاتێكدایە تاوەكو ئێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردو و موچەی مانگی 1ی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوەو هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی رانەگەیەندراوە.