ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە گوندێكی قەزای بەحركەی سەربە هەولێر ژن و پیاوێك لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كوژران و تۆمەتبارێكیش لەسەر كوشتنیان دەستگیركرا.
ئا،ێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی "شێخە شل" لە قەزای بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، کوژران.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەستپێکرد.
ئاسایشی هەولێر وتوشیەتی"دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، توانرا تۆمەتبار (م. ی. ع.) بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژن و پیاوە دەستگیر بکرێت و بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕادەستی یاسا کرا."