"بۆ دروستكردنی رێگای خەلەكان-ڕانیە، كۆمپانیا زیاتر لە 7 ملیار دیناری بردوەو پڕۆژەكەی جێهێشتوە"
  2025-01-12       306       

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ئەو كۆمپانیایەی كە دەبو رێگای خەلەكان-رانیە دروست بكات، زیاتر لە 7 ملیار دیناری وەرگرتوەو پڕۆژەكەی جێهێشتوە، چەند بەرپرسێك شەریكن لەگەڵیدا، هەمویان دەدەمە دادگا.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سێ ڕۆژ پێش ئێستا سەردانی ئەو هاوڵاتیانەم کرد کە لە نزیک کانی وەتمان (خەلەکان) مانیان گرتوەو ڕێگای دوکان بۆ ڕانیەیان داخستوە، بەڵێنی بەدواداچونم پێدان."

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست وتوشیەتی"دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، بۆم دەرکەوت ئەو کۆمپانیای دەبو ڕێگای خەلەکان-ڕانیە دروستبکات (7 ملیار و 630 ملیۆن) دیناری وەرگرتوەو ڕۆشتوەو پرۆژەکەشی بەجێهێشتوە."

عەلی حەمەساڵح وتوشیەتی"ئەوەی جێی سەرنجە دەبو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەم بەڵێندەرەی پرۆژەکە بداتە دادگا، بەڵام چاوپۆشی لێکراوە."

هەروەها وتوشیەتی"بەپێی زانیارییەکان چەند بەرپرسێک شەریکن لەگەڵ كۆمپانیاكە."

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست جەختیشی كردۆتەوە "هەمویان دەدەمە دادگا."

عەلی حەمەساڵح لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا ئەم نوسراوەی خوارەوەی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندوە، ئەمە وردەکاری ئەو پارانەیە دەبو لەو ڕێگایەدا خەرجبکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×