سەنتەری میترۆ لەسەر شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان تورکیا شەرمەزار دەکات
  2024-12-20       197       

سەنتەری میترۆ ئیدانەی شەهیدكردنی هەردوو ڕۆژنامەنووسەكەی ئاژانسی هاوار شەهیدان “جیهان بیلگین و نازم داشتان”  دەكات و داوا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات، كە بکەرانی ئەم تاوانە شەرمەزار بكەن و هەڵوێست وەربگرن بەرامبەریان.

ئاوێنە: دژی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد شەهیدان “جیهان بیلگین و نازم داشتان”  لەلایەن  تورکیاوە، سەنتەری ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەم تاوانە قێزەونە و شەهید كردنی سیهان بێلكین پەیامنێری ئاژانسی هاوار و نازم داشتان، كامێرامان ئاژانسەكە و برینداربوونی عەزیز حاج بۆزان شۆفێری دەزگاكە ئیدانە دەكەن و ڕاستەوخۆ دەسەڵاتدارانی توركیا لێی بەرپرسیار دەكات.

 میترۆ داوا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئۆرگانەكان دەكات، كە ئەمە تاوانە و ئەو كەسانەی ئەنجامیانداوە شەرمەزار بكەن و هەڵوێست بگرنە بەر، هەروەها بە توندی ئیدانەی ئەو تیرۆرە ڕێكخراوانەی ڕۆژنامەنووسان و پیشەگەرەكانی ڕاگەیاندن دەكەن، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە ئەنجام دراون.

كاتژمێر ٠٣:٢٠ خولەكی دوێنێ، دەوڵەتی داگیركەری تورك بە فرۆكەی بێفڕۆكەوان لەسەر ڕێگای شارۆچكەی سرین بۆ بەنداوی تشرین، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازادی كرد، بە هۆی ئەوەشەوە، هەریەك لە ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی ANHA (نازم داشتان و جیهان بیلگین) شەهیدبوون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش برینداربوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×