ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی دیموكراتیک (خۆسەر)، بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی سووریاوە لە بڵاوکراوەیەکدا بڕیاری لێبووردنی گشتییان دەركرد.
ئاوێنە: ئیدارەی خۆبەرێوەنەریی دیموكراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (خۆسەر) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی سووریاوە، كە زیاتر لە ٥٠ ساڵە هاوڵاتییان دەچەوسێننەوە، بڕیاری لێبووردنی گشتیمان دەركرد".
خۆسەر رونیشیکردووەتەوە "بڕیارەكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تاوانی سوكیان ئەنجامداوە، واتە چەتەكانی داعش ناگرێتەوە".