ڕۆژنامەیەکی عەرەبی باس لەوە دەکات، پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەتی هەرێم كاتێكی زیاتری دەوێت لە رابردوو، هەروەها رەنگە یەكێتی دەستی دەستی بكات تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی ئەلعەرەب دەڵێت: سەركردەكانی یەكێتی كێشەیان لەگەڵ خودی مەسرور بارزانی هەیە، هاوکات كێشەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانەوە دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان بێ كێشە بەڕێوەناچێت، چونكە پێویستی بە سازان و دەنگی ٥٠ کۆ یەكە، یەكێتی نیشتمانی هەوڵی دواخستنی ئەم پرسە دەدات.
دەشڵێت: هەنگاوی دووەمیش دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، پێویستە سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردرێت، ئەویش دیسان پێویستی بە دەنگی پەنجا زائید یەكە.
باسی لەوەش کردووە، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كە لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت بەوپێیەی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانە، پێویستی بە ٣٠ رۆژە بۆ پێشكەشكردنی كابینەكەی بە پەرلەمان، ئەویش پێویستی بە دەنگی پەنجا زائید یەكە.