سەركردەیەكی یهكێتی ڕایگەیاند، حزبەكەمان ئامادەیە بۆ لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکان، دەشڵێت، دانیشتنی لایەنەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
ئاوێنه: جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یهكێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە وادەی كۆبوونەوەی لایەنەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەریم رایگەیاند، حزبەكەمان دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیدا رەتناکاتەوە و ئامادەین بۆ لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکان.
دەشڵێت، دانیشتنی لایەنەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەشدا، پێمان باشە بە زووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت.