ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆران دەبێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێ دەکەن و گفتووگۆی لەسەر دەکەن، ئەوانیش:
- بڕگەی یەكەم: تاوتوێکردنی پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.
- بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 مانگی یازدهی ئهمساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان بهڕێوهچوو و ههروهها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه دهخرێته بهرباس و گفتوگۆكردن.
- بڕگەی سێیەم: پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێته ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.