2024-11-26   551     
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دوی مانگی داهاتوو، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئاوێنە: دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەم کۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئهمڕۆ سێشەممە دڵشاد شەهاب لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم فەرمانی هەرێمیی دەرکرد بۆ ئەوەی ڕۆژی دوشەممە 2ى 12ى 2024 کاتژمێر یهكى پاشنیوەڕۆ، یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت".
ئهوهشى ڕونكردهوه، "کۆمسیۆن سەرۆکایەتیی لەلیستی ناوی سەرکەوتوانی پەرلەمانی کوردستان ئاگادارکردوەتەوە.
جهختیشیكردهوه، "نەبونی دانیشتنی پەرلەمان بۆشایی دروستکردوەو بەهیواین لەماوەی ئەم هەفتەیەو هەفتەی داهاتودا ئەم بۆشاییە پڕبکرێتەوە".