وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریدا له راكێشانی عێراق بۆ شه‌ڕی به‌رده‌وامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دەڵێت "گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق تاوانبارن كه هه‌وڵی فراوانكردنی بازنه‌ی ململانێكان ده‌ده‌ن.
ئاوێنە: ماتیۆ میله‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد "گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق وڵات رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ناسه‌قامگیری ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی مه‌ترسییه‌ك ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی هێرشه‌كانیانه‌وه له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراق، ڕه‌نگه عێراق تێوه‌بگلێنن له شه‌ڕێكی ناوچه‌ییدا".
میلەر وتیشی "ئێمه هاوبه‌شییه‌كی ئه‌منی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه، ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه له‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه دروستی ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر خۆیان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.