بڕیارە سبەینێ شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و ١٢ وڵاتی جیاواز لە شاری سلێمانی بكرێتەوە.
ئاوێنه: ساڵانە لە شاری سلێمانی پێشانگای كتێب دەكرێتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان و ڕۆشنبیرانی كوردستان و شارە جیاوازەكانی باشووری كوردستان سەردانی دەكەن.
بڕیارە سبەینێ شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بە سەرپەرشتی د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان، هەروەها بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی بكرێتەوە.
هاوكات، كۆمپانیاكان لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بە هەزاران ناونیشانی نوێ، بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن، پێشانگاكە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.
هەروەها بۆ یەكەمجار زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەوانەش (زانكۆی سلێمانی، زانكۆی كۆمار و زانكۆی ئەمریكی) لە پێشانگاكەدا چالاكییان دەبێت و كتێبخانەی زانكۆی سلێمانیش كتێبەكانی لەو پێشانگەیەدا نمایش دەكات.