دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، بەم دواییانە بۆمان دەركەوتووە، بڕێک پارە لە نەخۆشخانە تایبەتەكان لە هاولاًتییان وەردەگرێت، ئێمە دوای ئەوەی بە بابەتەكەمان زانی، راستەوخۆ بە نووسراوی فەرمی نەخۆشخانەكانمان ئاگادار كردەوە.
ئاوێنە: وتیشی: نەخۆشخانە تایبەتەكان لە بەرامبەر پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون، بڕەپارەیەكی جیاوازیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە كە لەنێوان ٢٠ بۆ ٥٠ هەزار دیناردایە، ئەوەش كارێكی نایاساییە و بڕیارمان دا رابگیرێت.
لە نووسراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر كە لە ١٢ی١١ی٢٠٢٤ دەریكردووە، هەموو نەخۆشخانە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێری ئاگادار كردووەتەوە، هیچ بڕەپارەیەک بە ناوی پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە كەس وەرنەگیرێت، هەر هاوڵاتییەک سكاڵا بكات پارەی لێ وەرگیراوە، بەدواداچوون دەكەین و رێكاری خۆمان دەگرینە بەر.