لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكات بەنێو ماركێتێكدا و سێ كەس گیان لەدەستدەدەن
  2024-11-27       1750       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك خۆی كۆنترۆڵی لەدەستداو خۆی كرد بەنێو ماركێتێكداو بەهۆی روداوەكەوە هەر سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆن كۆنترۆڵی لەدەستداوەو خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەداو پاشان خۆی كردوە بەناو ماركێتێكدا.

ئۆتۆمبێلە ئەڤەلۆنەكە سێ كەسی تێدابوە هەر سێكیان گیانیان لەدەستداوەو دوای روداوەكەش تەرمەكانیان بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە.

مەفرەزەكانی هاتۆچو و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان چونەتە شوێنی روداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.

ماركێتەكە كە ماركێتی شوشەواتە، لە دەرەوە هەندێك زیانی بەركەتوەو ئەو كەسانەی لەوێ كاریان كردوە سەلامەتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×