سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە هەولێر كۆبونەوەو تاوتوێی "هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئەلیکترۆنی"یان كرد.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا پته‌وكردنى پەیوەندیيەکانی عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی یەکگرتو، بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌مو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئەلیکترۆنی، تاوتوێ كران."
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، "نێچيرڤان بارزانى، گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و مرۆییەکان و تاوانه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان دوپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی شانشینی یەکگرتوی کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیريی هەرێمی و پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی توانا ئەمنی و کارگێڕييه‌كانى."
ئاماژە بەوەشدراوە، لاى خۆیەوە، خاتو کوپەر، "وێڕای پیرۆزبایی بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، سوپاسی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد وەک هاوبەشێکی ستراتیژی لە بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێمی و ئاماژەی بە به‌رده‌واميى پابەنديى وڵاتەکەی کرد بۆ پشتيوانى و هاوكاری لەگەڵ هەرێمى كوردستان و عێراق له‌پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا."
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گرنگیی جێیه‌جێکردنی ده‌ستوری عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات، مه‌ترسییه‌کانی داعش، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بون.