دارا سێكانیانی، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕوی یاساییەوە كێشەی نییە، بەڵام لە روی ئیداری و هونەرییەوە گرفتی بۆ دروستكراوە.
ئاوێنە: دارا سێکانیانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند،"ناشتوانین هیچ بڵێین لەسەر داهاتوی موچەی هەرێم، چونکە دوای ئەم سێ مانگەی کۆتاییە چارەنوسی دەکەوێتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردو حکومەت کە بە کوێ دەگات."
وتیشی،"دەتوانم بڵێم هۆکارە سەرەکییە لە دواکەوتن و نەهاتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پابەند نەبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، لە کاتێکدا ئێمە دو پاڵپشتی بە هێزمان هەیە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان."
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستۆتەڕو،"کێشەکە لەوەدایە هەرێم ئامادەنەبو بۆ پرۆسەی تەوتینکردنی موچە، هەروەها لیستی زانیاری موچەخۆرانی وەک پێویست نانێرێت و خاڵی سێەمیش هەڵە و کەم و کوڕییەکانە کە لە لیستی موچەخۆراندا."