دلێر عەبدولخالق: بە وەفدی پارتیمان وت گۆڕان بەشداری حكومەت ناكات
  2024-11-27       209       

بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەفدی دانوستانكاری پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و وتەبێژی بزوتنەوەكە دەڵێت، بە وەفدی پارتیمان وت گۆڕان بەشداری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات.

ئاوێنە: دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، كە ئامانج لێی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بو.

وتیشی: پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندبو، كە وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی دەمێنێتەوە و هەوڵدەدەین پەرلەمانی كوردستان و دامەزراوەكانی بەجۆرێك بێت لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كودستاندا بێت.

ئەوەشی خستەڕو، بزوتنەوەی گۆڕان ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و بەشداریكردنی لە دەسەڵاتدا هەیە، ئەزمونی بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی حكومەتی هەرێم، ئەزمونێكی تاڵبو.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەوەفدی پارتی دیموكراتی كوردستانیان راگەیاندوە كە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات و هیوادارن ئەو لایەنە سیاسییانەی بەشداری لە پێكهێنانی حكومەتدا دەكەن، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك نەك حزب كاربكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×