وەزارەتى خوێندنى باڵا: 121 خوێندکارى دیکە لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیران
  2024-11-27       98       

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، 121 خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران كە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێك نەهاتبوەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، 65 خوێندکارى دیکە کە فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتایی، هەروەها 56 خوێندکارى دیکە بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبوەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو خوێندكارانە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 گەڕایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە سەرجەم وەرگیراوان كردوە پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.

بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان لە ڕێگەى سکاڵا، کلیک لێرە بكەن.

بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان ئەوانەى فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتایی، کلیک لێرە بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×