ئه‌و پزیشكەی له‌ زانكۆی گه‌رمیان فه‌سڵكرا له‌ به‌ریتانیا ده‌رمانێكی دۆزییه‌وه‌ و ملیۆنێك پاوه‌ندی پێ به‌خشرا
  2024-11-26       473       

ئه‌و دكتۆره‌ی كه‌ پێشتر له‌ زانكۆی گه‌رمیان مامۆستا بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن زانكۆكه‌وه‌ فه‌سڵكرا؛ له‌ به‌ریتانیا ده‌رمانێكی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئومێد دەکرێت ببێتە جێگرەوەی ئەنتیبایۆتیک دژ بەو میکرۆبانەی کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان پەیداکردووە.

ئاوێنە: حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، پزیشك و مامۆستا له‌ زانكۆی نۆتینگهام كه‌ پێشتر له‌ زانكۆی گه‌رمیان مامۆستا بوو؛ ڕایگه‌یاندووه‌، شوکور بۆ خوا، یەک ملیۆن پاوەند بەخشرا پێمان (بۆ کۆمپانیاکەمان) بۆ پێشخستنی ئەو پێکهاتە (دەرمانە) کە دروستمان کردووە وە لە ساڵی داهاتودا لە مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە و پشت بە خوا ئومێد دەکرێت ببێتە جێگرەوەی ئەنتیبایۆتیک دژ بەو میکرۆبانەی کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان پەیداکردووە.دكتۆر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها لەماوەی چوار ساڵی ڕابردووی کارکردنمان بۆ زانکۆی نۆتنگهامی بریتانی، شوکور بۆ اللە قۆناغێکی باشمان بڕی لە پرۆژەی دروستکردنی نمونەی جگەری دەستکرد کە لە تاقیکردنەوە دەرمانییەکاندا بەکاردەهێنرێت.

ئەو پزیشكە دەڵێت : لە ئێستادا وەک پسپۆری بەرگری لەش لە کۆمپانیای سێنتۆری پێراپیوتیکس Centauri Therapeutics Limited کاری توێژینەوە لە پرۆژەیەکی ناوازەدا دەکەم کە 24 ملیۆن پاوەنی بریتانی بۆ تەرخانکراوە بۆ داهێنانی دەرمانێکی نوێی دژ بەکتریاکانی AMR کە بەرگریان پەیداکردووە بەرامبەر دەرمانی ئەنتیبایۆتیک کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ تەندروستی جیهانی، ئەو دەرمانە نوێیەی ئێمە سەرکەوتوو بووە لە ئاژەڵ و گەیشتوەتە قۆناغی تاقیکردنەوە کلینیکەڵ ترایڵ کە لە داهاتوودا لەسەر مرۆڤی خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: "ئێمە سەڵماندومانە کە لە ڕێگەی هاندانی بەرگری لەشەوە کاری خۆی دەکا" هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، ئۆمێدمان زۆرە کە ئەم دەرمانە لە مرۆڤدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێ و ببێتە مایەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی AMR و سودێکی کاریگەری هەبێ بۆ نەخۆشە بەتەمەنەکان و ئەونەخۆشانەی کە نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە بەرانبەر ئەو میکرۆبانەی کە ئەنتیبایۆتیک دەسەوسانە لەناوبردنیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×