نەوەی نوێ: پرۆژەی خۆمان بۆ پێکهێنانی حکومەت دایە پارتی
  2024-11-27       218       

كاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمان دوای کۆبونەوە لەگەڵ شاندی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت رایگەیاند، پرۆژەی نەوەی نوێیان بۆ پێكهێنانی حكومەت داوەتە پارتی.

ئاوێنە: کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی لە سلێمانی پرۆژەی نەوەی نوێیان داوەتە ئەو حزبەو پێیان وایە دەبێت گۆڕانکاری بنچینەیی بکرێت و پۆستی سەرۆک وەزیران بەرامبەر پۆستەکانی دیکە بێت و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت.

ئەوەشی خستەڕو، لە پرۆژەکەی نەوەی نوێدا ئەوە هاتوە کە پێویستە ئەو لایەنەی پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت هیچ پۆستێکی دیکەی نەبێت و پۆستەکانی دیکە بدرێن بە لایەنەکانی دیکە.

كاوە عەبدولقادر وتیشی، هەرێم پێویستی بە گۆڕانکارییە و دەبێت وەک چۆن لە هەڵبژاردندان گۆڕانکاری کرا لە پێکهێنانی حکومەتی نوێش گۆڕانکاری بکرێت.

باسی لەوەش کرد، جگە لە شاندی پارتی لەگەڵ شاندی سەرجەم لایەنەکان کۆدەبنەوە و ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×