شەممەی داهاتو کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە
  2024-11-27       86       

رۆژی شەممەی داهاتو کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە 2ی کانونی یەکەمی 2024، بەڕێوەدەچێت، بڵاودەکرێتەوە.

ئاوێنە: سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند "هەمو ئامادەکارییەکمان بۆ یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كردوە و رۆژی شەممەی داهاتو کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بڵاودەکەینەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 26ی تشرینی دوەمی 2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند و وتی، "ڕۆژی دوشەممە، 2ی کانونی یەکەمی 2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×