وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
ئاوێنه: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی بەو بەرنامانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بڵاویدەکردنەوە دەچێتە پەرلەمان.
ئەوەشی وت: وەرگرتنی پۆستەکان و دابەشکردنیان بە گفتوگۆ دەکرێت، پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا هەوڵبدەین بەشێوەیەکی دروست کاربکەین بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا.
دوای یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەکرێتەوە، هەرچەندە بەشێوەیەکی نارەسمی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان کراوە، دەرگاشمان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە ئامادەی گفتوگۆ بێت.