2024-11-27   261     
كۆمارى ئیسلامى ئێران پهیامێكى ههڕهشه ئامێز ئاراستهى ئیسرائیل دهكاتو ڕایدهگهیهنێت "وەڵامدانەوەمان بۆ ئیسرائیل، سەرسوڕهێنەرو لەسەروو پێشبینییەکانەوە دەبێت".
ئاوێنە: ئێران جارێکی تر هەڕەشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل نوێکردەوە، ئەمجارەیان لەڕێگەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان، محەمەد باقری کە جەختی لەوەکردەوە، وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل "سەرسوڕهێنەر دەبێتو لەچاوەڕوانییەکان تێدەپەڕێت".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوەهات، لە26ی ئۆکتۆبەر هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایەسەر ئێرانو سێ پارێزگای ئەو وڵاتەی کردە ئامانجو شوێنەکانی دروستکردنو هەڵدانی موشەکی بەئامانجگرت، جگە لەسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 300.
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی تەسنیمی ئێران، باقری ڕونیکردوهتەوە، وەڵامی ئێران "بۆ دەستدرێژکاران جیاوازو ڕوخێنەر دەبێت"، جەختیشیکردەوە، ئیسرائیل "هێڵە سورەکانی بەزاندوە".
سوپاسالاری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، پلاندانان بۆ وەڵامدانەوەکە بەشێوەیەک دەبێت کە لەچاوەڕوانی ئیسرائیل زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ" دەبێت لەڕوی تاکتیکو شێوازی جێبەجێکردنو جۆری چەکی بەکارهێنراوەوە، بەڵام بەشێوەیەکی ئاڵۆزتر.