د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و نرخی هەر لیترێک بە 250 دینار دەنێرێت
ئاوێنە: هاوکات، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە بۆ ناردنی بەنزینی حکومی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان"ئەو بەنزینەی لە عێراقەوە دێت لیتری بە 690 دینار لە بەشێکی بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت، هەر شوفێرێک نزیکەی 40 لیتری پێدەدرێت."